بە پێی راپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنیی الاخباریەی سوریا ، بەشار جەعفەری ، نوێنەری سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان ، سەرنج نەدانی رۆژئاواییەکان بە پرسی پشتیوانیی رژێمی زایۆنیی لە تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان بەرەی نوسرە لە ناوچەی جۆلانی داگیرکراوی سوریایان شەرمەزار کرد.
" بەشار جەعفەری " ، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان سەارەت بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناڤین و پرسی فەلەستین قسەی دەکرد ، رەخنەی گرت لە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی رژێمی زایۆنیی بە دژی خەڵکی سوریا و داوای لە رێکخراوی نەتەوەکان کرد جەنایەتەکانی ئەو رژێمە راگرێ.
نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان هەروەها وێرای جەخت لەسەر چوونە دەری تۆکمەو تەواوی سەربازانی رژێمی زایۆنیی لە ناوچەی داگیر کراوی جۆلانی سوریا و گەڕانەوە بۆ سنورەکانی ساڵی 1967 راشیگەیاند : ئەرتەشێ سوریا هەنگاوە پێویستەکانی بۆ پێشگرتن لە جێبەجێ کرانی پیلانە دوژمنکارانەکانی ئیسرائیل و هاوکارانی تیرۆریستی ، هەڵگرتووە.
بەشار جەعفەری لەگەڵ ئەوەشدا جەختی کرد : زیاتر لە نیو سەدە لە هێرشە تیرۆریستییەکان و دەرکرانی خەڵکی فەلەستین لە ماڵەکانیان ، وێران کردن و دەست داگرتن بەسەر سەرزەمین و داراییەکانیان تێدەپەڕێ و ئیسرائیل هەروا بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە کۆتایی داگیرکاریی لەبەر چاو ناگرێ.
.......
300
٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٨
News ID: 786777
نوێنەری سووریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان کوتی: رژێمی زایۆنیی هەروا بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستانی جێگیر لە وڵاتەکەی .